وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمەریکا: ترەمپ خیانەتی لە کوردەکان کرد


دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکای لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا لە تیویتێکدا بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت " بڕیارەکەی ترەمپ ناپاکییەکی قێزەونە بەرامبەر بە کوردەکان و خیانەتی لە کورد کرد ".

هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی سەرکردە تونڕەوەکانی تورکیا و ڕووسیا دەکات، بەرامبەر هاوپەیمانە بەوەفاکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییە تایبەتەکانی وڵاتەکەمان ".

هەر لە تیوتەکەدا کلینتۆن ڕاشیدەگەیەنێت: بڕیارەکەی ترەمپ ناپاکییەکی قێزەونە بەرامبەر بەکوردەکان و سوێندی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا. 

ئەو قسانەى کلینتۆن لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکای لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، ئەوەش بە داگیرساندنى گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان وەسفکرا. 

 

هیلاری کلینتۆن، هاوسەری بیل کلنتۆن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بوو، کلینتۆن ڕکابەرێکی بەهێزی ترەمپ بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.








PM:09:47:07/10/2019