کوڕی بەرپرسێکی باڵای عێراق کۆچی دوایی کرد

کوڕی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەهۆی سوتانیەوە لە بینایەکدا گیانی لەدەستدا.

 

ماڵپەڕە عێراقییەکان بلآویانکردەوە کوڕی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان عێراق، حەسەن کەریم کەعبی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک لەبەغدا گیانی لەدەستدا.

 

لەو هۆتێلەدا کەناوی "بلوم" لە عەرەسات لە ناوەڕاستی بەغدا بە کوڕی جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە، چوارکەسی سووتان و گیانیان لەدەستدا.



PM:10:35:07/10/2019