ئەمشەو ٧ ی تشرینی یەکەم سووپای توركیا گوندی پێشابووری لە نزیك دەروازەی پێشابوور لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.
میدیاکانی نزیک یەپەگە بلاویان کردەوە، بە پێی زانیارییەكان بۆردومانەكە شەش قوربانی لێكەوتووەتەوە.
دانیشتووانی گوندی پێشابوور مەسیحین و تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان هیچ روونكردنەوەیەكیان دەربارەی بۆردومانەكە بڵاونەكردووەتەوە.