ئەمریکا ئاسمانی سووریای بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا داخست



لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سیریەن سڤیل وار ماپ"دا هاتووە  كە ئەمریكا ئاسمانی ڕۆئاوای کوردستانی بەڕووی فڕۆكەكانی توركیادا داخست.

هەروەها لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەدا میدیاکانی سووریا ڕایگەیاند" كە فڕۆكەكانی توركیا پێگەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكراتیان لە حەسەكە بۆردومان كردووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوای ئەوەی ئەمریكا ئاسمانی رۆژئاوای كوردستان بە رووی فڕۆكەكانی توركیادا داخست، سوپای ئەو وڵاتە هێزیێكی شەڕڤانان بۆردومان دەكات.

هاوکات بە پێی زانییارییەکان شەش شەڕڤانان لەو بۆردوومانەدا پێکراون.
 


PM:11:52:07/10/2019