"من چاودێری توركیا دەكەم و دەمەوێت بزانم توركیا چی دەكات"


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان وتارێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " ئێران و تورکیا و عێراق و سووریا دۆستی یەکتر نین و چاودێری تورکیا دەکەم و دەمەوێت بزانم تورکیا چی دەکات".


هەروەها لە وتارەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد" داوام لەزۆربەی وڵاتان كردوە كە خێزان و منداڵ و پاشماوەكانی داعش بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، بەڵام ئەو وڵاتانە ئامادەنەبوون".

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاشیدەگەیەنێت: ئێمە دەمانەوێت سەربازانمان بگەڕێنینەوە وڵاتەكەی خۆمان، با وڵاتانی ناوچەكە خۆیان كێشەكانیان چارەسەربكەن، ئێمە لە ئێستادا كاری پۆلیسی دەكەین، ئێمە زیاترلە ٢ ترلیۆن دۆلارمان لەماوەی چەند ساڵی داهاتو خەرجكردوە، ئێمە چیتر لەوێ نامێنینەوە و سەربازەكانمان دەگەڕێنینەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو: من چاودێری توركیا دەكەم و دەمەوێت بزانم توركیا چی دەكات، بە توركیام وتوە كە هێزەكانمان دەگەڕێنینەوە، بە چەندین وڵاتی دیكەشمان وتوە، بەڵام بەریتانیا كاتێك ئەو بابەتەی بیست توشی شۆك بوو، چونكە ئەوانیش سەربازیان هەیە لەو وڵاتە، هەروەها هەندێك لە كوردان دوژمنی سروشتی توركیان و ئەوەش شتێكی سروشتییە، ئێمە چوینەتە ناو شەڕێكی تایەفەگەری، تێڕوانینی ئێمە جیاوازە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەریکا ڕاشیگەیاند: وڵات زۆر بەوە نیگەرانن كە ئێمە دەكشێینەوە، ئەوانیش روسیا و چینن، ئەوان حەزدەكەن ئێمە بخەنە ناو شەڕەكەوە و پارەیەكی زۆر لەو شەڕەدا خەرج بكەین، بەڵام ئێمە هێزی خۆمان دەگەڕێنینەوە، ئێمە چەندین ساڵە لەوێین بەبێ ئەوەی شەڕ بكەین، بۆیە دەكشێینەوە، ئەی ئێمە چی بەدایك و باوكی ئەوانە بڵێین كە سەربازەكانیان لە شەڕەكاندا كوژراون، لە ئەفغانستان و سوریا و عێراق و چەند ناوچەیەكی دیكە، بۆیە ئێمە سەربازەكانمان دەكشێنینەوە و كۆتایی بەو یارییە دەهێنین.





AM:12:12:08/10/2019