ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت



بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە مووچەی مانگی تەمووز دەست پێ بکات و چەند شوێنێکیش مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەوەزارەت دابەش دەکرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچە سێ ڕۆژ دواکەوتووە و هیچ بەرپرسێکی دارایی ئامادە نەبوون لێدوان لەبارەیەوە بدەن. 


AM:09:19:08/10/2019