گۆڕانکاری بەسەر دراوە بیانییەکان دێت





بەیانی ئەمڕۆسێ شەممە ٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد، کە دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر لیرەی تورکی وتمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند: 

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٥٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە١٣١ هەزارو ٨٥٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٩٠٠٠ هەزار دینار.  

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزار ٧٠٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ١٠ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو. 






AM:09:29:08/10/2019