وێنە.. پەرواز داوای ئاشتی دەکات



خانمە هونەرمەندی کوردستان پەرواز حسێن، داوای ئاشتی دەکات و دەڵێت" هاوڵاتیانی عێراق بپارێزن".

پەرواز حسێن، لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵیەتی "ئینیستاگرام" بۆیەکەم جار وێنەیەک بڵاودەکاتەوە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە یەکەم جارە پەرواز کارێکی وا دەکات و کە وێنەکە ڕەنگی سپییەو پەرواز داوای ئاشتی و ئارامی دەکات و لەسەر وێنەکە نوسیوێتی و دەڵێت" هاوڵاتیان عێراق بپارێزن ".

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن بەناوی "گۆنا و گلێنە" ، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كچە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد. 
 


AM:09:39:08/10/2019