سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح: پارێزگای کەرکوک موڵکی هەموو عێراقییەکانە
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند" کەرکوک بە تەنها موڵکی کورد و عەرەب و تورکمان نیە و شارەکە وەکو بەشێكی گرنگی عێراق دەمێنێتەوە".
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی شاری کەرکوک دەکات و دەڵێت" پارێزگای کەرکوک موڵکی هەمو عێراقییەکانە و ئەگەر تیرۆرستان بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوان بۆ پارێزگاریکردن لە شارەکە لێرە ئامادەن".
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕاشیدەگەیەنێت: سەردانەکەم بۆ کەرکوک نامەیەکە بۆ تیرۆرستان ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە، ئێمە بۆ پارێزگاری کردن لە شارەکە ئامادەین.
هاوکات ئەوەش لە کاتێکدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق نزیکبوەتەوە و بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت، سەرۆکی لیست و قەوارە سیاسیەکانیش دەستیانکردوە بە بانگەشەی پێشوەخت و دەیانەوێت دەنگی دەنگدەران بە دەستبهێننەوە.
AM:10:22:08/10/2019