محەمەدی حاجی مەحمود: ده‌بێت كورد هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هه‌بێت بۆ خۆپیشاندانه‌كان



 محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" کورد دەبێت ئێستا لەڕووی سیاسی و عەسکەری و پەیوەندی و دیبلۆماسیەوە لەهەموو بوارەکاندا ئامادەبێت بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو لەناوچەکە". 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ، بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای عێراق،  کە عێراق ببێتە سێ بەشەوە بۆ ئەوەیە کە کۆنفیدراڵی بێت، بۆ کۆنفیدراڵیش باشترین فرسەتە ئێستا حەقە دنیای دەرەوە و وڵاتان و ئەمریکا و تەنانەت عێراق خۆشی بگاتە ئەو بڕوایەی کە عێراق بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانێت بژی دەبێت ببێتە سێ دەوڵەت بە کۆنفیدراڵی. 

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: کورد دەبێت داوای کۆنفیدراڵی بکات، عێراق ناتوانێت ئاوا بەردەوام بێت هەردەبێت بڕیاری کۆنفیدراڵی بدات، جا چۆنی قبوڵە یا نا ئەوە شتێکی ترە. 

محەمەدی حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت: ئەم خۆپیشاندانانە هی خەڵکی برسیە و بێ بەرنامەیە، بەڵام من پێم وایە ئەم خۆپیشاندانانە سوننە ئاگای لێیەتی، سعودیە ئاگای لێیەتی، ڕەنگە لەدوریشەوە ئەمریکا چاودێری بکات بڕواناکەم هەروا بە ئاسانی سەدان هەزار کەس بچنە خۆپیشاندا، وە دوای ئەوە کاردانەوەکانی عێراقیش کە بەهەزاران بریندار و قوربانی هەیە، بۆیە من پێم وایە کورد دەبێت ئێستا لەڕووی سیاسی و عەسکەری و پەیوەندی و دیبلۆماسیەوە لەهەموو بوارەکاندا ئامادەبێت بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو لەناوچەکە. 


AM:11:27:08/10/2019