وەزیری دەرەوەی ئێران: دژی هەر کردەوەیەکی سەربازین لە سوریا



ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی تشرینی یەکەم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیای ڕاگەیاند" کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر کردەوەیەکی سەربازییە لە سوریا، پێویستە تورکیا رێز لە یەکێتی خاکی سوریا و سەروەرییەکەی بگرێت".

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا زەریفی دەشڵێت: پابەندبون بە رێککەوتنەکان باشترین رێگەیەچارەیە بۆ تورکیا و سوریا بۆ رەواندنەوەی مەترسییەکان.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیدەگەیەنێت: ئێران بە پێویستی دەزانێت سەرنج بخرێتە سەر روبەروبونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سوریا. 

دوێنێ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکای لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، ئەوەش بە داگیرساندنى گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان وەسفکرا. 


AM:11:45:08/10/2019