ترامپ هەڵوێستێکی نوێی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕاگەیاند

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا ڕەتیدەکاتەوە کوردیان بەتەنیا جێهێشتبێت.

ترامپ لە نوێترین تویتیدا دەڵێت "بەهیچ شێوەیەک کوردەکانمان بەجێنەهێشتووە، ئەوان کەسانی تایبەت و جەنگاوەری نایابن".  

لەبارەی تورکیاشەوە دەڵێت "پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ناتۆ زۆر باشە و هەر شەڕێکی ناپێویست لەلایەن تورکیا ئابووری و دراوەکەیان وێران دەکات". 

ترامپ هەروەها نووسیویەتی "ئێمە یارمەتی دارایی و چەک پێشکەشی کوردەکان دەکەین".

ئەو هەڵوێستەی ترامپ دوای ئەوەدێت کە بڕیاری بەپەلە کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسوریا ڕووبەڕوی ڕەخنەی زۆری کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌2664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:47:08/10/2019