وێنە.. هەیفا وەهبی وروژێنەر دەردەکەوێت

هەیفا وەهبی ماوەیەکە ستایڵی وێنەگرتنی خۆی گرتووەو لەماڵ و ستوۆدیۆکان دەرچووە لەم پایزەدا لەنزیک ئۆتۆمبیل و بەنزینخانە و لەدەشتدا وێنە دەگرێت.

هەیفا وەهبی ئەستێرەی گۆرانی ونواندنی عەرەبی لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەجلێکی کوردی سوری کاڵەوە لەنزیک بەنزینخانەیەک دەردەکەوێت کە زیاتر لەوە دەچێت لاسایی ئەستێرەکانی هولیود بکاتەوە.

ئەمەش بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٧ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.

 


PM:08:37:08/10/2019