پەرلەمانی تورکیا دەستی ئۆردوغانی کردەوە هێرشبکاتە سەر رۆژئاوا

ئەمرۆ لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، پەرلەمانی تورکیا دەستی ئۆردوغان و سووپاکەی وڵاکرد بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە.


پەرلەمانی تورکیا کە زۆرینەی هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپەن ئەمڕۆ ٨ ی تشرینی یەکەم بۆ شەرعیەتدان بە وسووپای تورکیا بۆ لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان، بۆ یەک ساڵ درێژکردەوە.


پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکرد کە تا ٣٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ سەرۆکی وڵات بۆی هەیە ئۆپراسیۆن بە هێزەکانی تورکیا لەدەرەوەی سنوری تورکیا بکات.


لە ساڵی ٢٠١١ ەوەو دەستپێکردنی قەیرانی سوریا ئەمە سێهەم جارە تورکیا لەشکرکێشی بکاتە سەر ئەو وڵاتە.
 


PM:09:07:08/10/2019