جارێكی تر له‌سەر سنوورەکانی سوریا لەخۆرههڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌پڵی جه‌نگێکی خوێناوی تر لێده‌رێت. هه‌ڕه‌شه‌ی بەردەوامی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ لەشکرکێشی‌و داگیركردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا، رۆژئاڤا، ھێما بۆ ڕوودانی ئەو جەنگە خوێناویە دەکات كه بێگومان دیسانەوە شەپۆلێکی تر لەخوێنڕشتنو وێرانکردن‌و ئاوارەبوون بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه سیاسییه بچووک‌و ئارامەی خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش له‌ناو خوێندا نقومبكاتو دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، لەشوێنی دانیشتوانە کوردەکەیدا دۆسته ئیسلامی‌و سه‌له‌فییه‌كانی خۆی نیشته‌جێ بكات. سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جه‌نگێكی نوێ لەرۆژئاڤادا درێژەدانە بەو دۆخی ناسه‌قامگیرییه ناوەکیی‌و ههرێمییو جیهانییە کە چەندان ساڵە له‌سوریادا ئامادەیەو داخستنی ھەر ئاسۆیەکی ڕاستەقینەیە بۆ چارەسەرکردنێکی یەکجارەکی.
پەلاماردانی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر دەوڵەتێکی تر، بەر لەھەموو شتێک، دژ بەپرنسیپه سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كانه. له‌دۆخی ئهمڕۆکەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هه‌موو له‌شكركێشییه‌كی تازەی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ناو خاکی سوریا درێژەدانە بەو دۆخی جەنگو بێباکییە سیاسیی‌و ئەخلاقییەی کە وزەی پێویست به بەردەوامبوونی کێشەکان لەناوچەکەدا دەبەخشێت. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی بەپشوویەکی سیاسیی درێژە، نەک به‌جه‌نگی درێژخایه‌نی تر، پێویستی بهلهشكركێشیی نوێ نییه بەناوی دابینکردنی ئاساییش بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو پێویستی به‌پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیی بهرفراوانو بیناكهرو پێویستی بەوازھێنان لەخەونی سوڵتانییو ناسیۆنالیستییو فهندهمێنتالیستیی ھەیە.
ئەوە به‌رپرسیارێتی کۆمەڵگای نێودەڵەتی، بەتایبەتی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، ڕێگریی لەم هه‌ڕه‌شه‌و پێشھاتە تازەیە بکەنو نەھێڵن شەپۆلێکی تر لەکارەساتی ئینسانیی ڕوو لەناوچەکەو جیھان بکات. خۆدزینەوە لەم بەرپرسیارێتییە بەشداریکردنە لەو تاوانە گەورانەدا کە بەڕێوەن، ھەڵنەسانە بەو ئەرکە سیاسیی‌و ئینسانییانە کە دەتوانێت ژیانی سەدان ھەزار کەس بپارێزێت. وەک چۆن دەستخۆشیکردنێکی ناڕاستەوخۆشە لەو تەماحە سیاسییە گەورانەی کە پیاده‌كردنیان بەناو سەدەھا قەسابخانەی ئەتنیی‌و دینیی‌و ئینسانییدا تێدەپەڕێت.
ده‌شێت بۆ سه‌رۆك ترامپ جه‌نگی تیرۆر له‌سوریادا كۆتایی هاتبێت، به‌ڵام بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌كتێكی داگیركارانه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی توركیادا، یان ھەر دەوڵەتێکی تردا، تیرۆر ھەم بهمۆدێلو شێوازە کۆنەکەیو ھەم بەشێوازی تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا جه‌نگی سەربازییانە دژ بەداعش نهدهبرایهوه، به‌ڵام له‌وه‌ش راستتر ئه‌وه‌یه كه به‌بێ پشتیوانی رۆژئاڤاو گه‌لانی سوریا‌و عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، به‌ته‌نها ئەم شه‌ڕە نهدهكراو داعش تائێستاش خاوەن خەلافەتە تۆقێنەرەکەی خۆی بوو. لەئێستاشدا بەھیچ مانایەک ھێزەکانی رۆژئاڤا مورته‌زه‌قه‌ی سه‌ربازیی ئهمریكاو هیچ ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی تر نین، كه به‌پاره‌و چه‌ك شه‌ڕیان پێبكەن، به‌ڵكو بكه‌رێكی سیاسیی گرنگن‌و شایسته‌ی پشتیوانیی‌و بەرگریلێکردنن. ئەم ھێزانە لەناو ئەو گێژاوە گەورەیەی سوریاداو له‌ڕێگای حوكمڕانییه‌كی خۆجێییه‌وه ژیانێكی نوێیان بۆ دانیشتوانە فرەڕەنگەکەی خۆیان‌و نه‌وه‌كانی داهاتوویان بنیاتناوە. بڕیاردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور، مانای بێلایه‌نیی نییه، به‌ڵكو مانای ده‌ستهه‌ڵگرتنه له‌به‌رپرسیارێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئاساییش‌و ئارامیی‌و پێكه‌وه‌ژیان لەخۆرههڵاتی ناوه‌ڕاستدا. وەک چۆن مانای بەشداربوونیشە لەو پەلامارەدا کە سوپاکەی ئەردۆگان بەتەمایە بەدیار چاوی دونیاوە ئەنجامیبدات.
ئێمه بڕوای ته‌واوه‌تیمان به‌وه‌یه كه ئاسایش لەم ناوچه‌یەدا بهلەشکرکێشیو جه‌نگی تر‌و توندتوتیژیی زیاتر به‌رهه‌منایه‌ت، به‌ڵكو بهڕێگرتنو به‌رگرتن له‌هه‌موو كرده‌یه‌كی دوژمنكارانه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ناسیۆنالیستییو ڕادیکالیزمی دینیی‌و بەڕێگرتن لەھەر خەونێکی ئیمپراتۆریانە، به‌رقه‌رار ده‌بێت. بێدەنگی ئیداره‌ی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیو نەتەوە یەکگرتوەکانیش، لەدەستدرێژی سه‌ربازییانەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا، ته‌نها مانای دروستكردنی پشێوی‌و نائارامییو وێرانكارییو كوشتار‌و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو مانای له‌ده‌ستدانی هه‌موو متمانهیهكیشه لای گه‌لانی ناوچه‌كه به‌و لانیکەمی ھاریکارییو بەدەمەوەچوونە نێودەوڵەتییەی، کە بکەرە سەرەکییەکانی لەئێستادا ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپییو نەتەوە یەکگرتوەکانە.
بەمەش دەگەڕێینەوە بۆ ڕۆژگاری سەروەری یاساکانی جەنگەڵو دەستدرتێژی بەردەوامی بەھێز بۆ سەر لاواز. لەم ڕوانگەیەوە داوا له‌ڕای گشتیی جیهانییو ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا‌و ئیداره‌ی سیاسیی ئهمریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه لەخەمی ڕێگری‌کردن بن له‌سیاسه‌تی عهسكهرتاییانهی ئهردۆگانداو نەھێڵن خەونە سوڵتانییه‌كانی ئەم سه‌رۆكه ئەوتۆریتێرە بچێتەسەرو ببێته دێوه‌زمەیەکی تازە بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه.
ناوەکان:
1-مەریوان وریا قانع مامۆستای زانکۆ
2-ئاراس فەتاح نوسەر
3-مەسعود عەبدولخالق توێژەر
4-رێبین ئەحمەد ھەردی نوسەر
5-جمال حسێن توێژەر
6-ئاسۆس ھەردی رۆژنامەنووس
7-ھیوا قادر شاعیر
8-ھیوا فایەق شانۆکار
9-خالید سلێمان رۆژنامەنووس
10-چۆمان ھەردی مامۆستای زانکۆ
11-کەمال رەئوف رۆژنامەنووس
12-ئارام سەعید نوسەر
13-کاوە محەمەد پەرلەمانتار
14-سەلاح رەشید وەزیری خانەنشین
15-عەبدولقادر سەعید نوسەرو شاعیر
16-ئیسماعیل قادر بازرگان
17-هاوژین عەلی نوسەر
18-کاوە شیخ عەبدوڵا رۆژنامەنووس
19-هیوا رەزا رۆژنامەنووس
20-وریا غەریب سینەماکار
21-ڕابەر ڕەشید رۆژنامەنووس
22- لە تی‌ف فاتیح نوسەر
23-دانا عەسکەر رۆژنامەنووس
24-بورهان حاجی سلێمان نوسەر
25-مەلا فەرمان نوسەر
26- ئەحمەد عەزیز نوسەر
27-دیاری محەمەد رۆژنامەنووس
28-هێرش بەرزنجی رۆژنامەنووس
29-زانکۆ ئەحمەد رۆژنامەنووس
30-ئاسۆ جەبار رۆژنامەنووس
31-یەحیا بەرزنجی رۆژنامەنووس
32-بەڵین ساڵح رۆژنامەنووس
33-موفەق خالید مامۆستای زانکۆ
34-حیلمی رەسوڵ مامۆستای زانکۆ
35-خدر عەلی مامۆستا
36-لوقمان حاجی قادر وەرگێر
37-ئاکۆ عەبدوڵا نوسەر
38-محەمەد ئەمین عەلی مامۆستای زانکۆ
39-قادر محەمەد مامۆستای زانکۆ
40-بەکر شێخ سەلام پارێزەر
41-ئارام هادی رۆژنامەنووس
42-دڵشاد بابان مامۆستا
43-نەوزاد ساڵح میدیاکار
44-مەحمود البستانی شاعیر
45-خالید رەشید دەرهێنەر
46-جەواد فەیزوڵا سەرۆکی شارەوانی
47-کەنعان حاتەم شاعیر
48-بێوار عیماد ئەندازیار
49-جەمیل محەمەد مامۆستا
50-سمکۆ حسێن فەرمانبەر
51-خەیرەدین خالید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا
52-خەلیل رەشید نوسەر
53-عیماد عەلی نوسەر
54-ئەیاد عەلی رۆژنامەنووس
55-محەمەد رەئوف رۆژنامەنووس
56-چیا عەباس نوسەر
57-نیاز عەبدوڵا رۆنامەنووس
58-هەندرێن شێخ راغب رۆژنامەنووس
59-هەڤاڵ عەبدوڵا مافپەروەر
60-گۆران جەلال پارێزەر
61-بێکەس قادر پارێزەر
62-نیشتمان کەمال چالاکی مەدەنی
63-رێباز مستفا نووسەر و وەرگێر
64-ئاکۆ ئاکۆیی نووسەرو شاعیر
65-هیوا سەید سەلیم رۆژنامەنووس
66-ئاورنگ محەمەد پزیشک
67-بێستون ژالەیی چالاکی مەدەنی
68-عەبدوڵا مەلا نوری پەرلەمانتاری پێشوو
69-کەنێر عەبدوڵا نوسەر
70-رەحمان غەریب رۆژنامەنووس
71-بەرزان حەمەخورشید نوسەر
72-شوان حەمە رۆژنامەنووس
73-کەمال محەمەد نوسەر
74-ئەکرەم خالید عەبدولکەریم فەرمانبەر
75-شیرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری پێشوو
76-بروا رەسوڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ
77-خالید قادر محەمەد چالاکوان
78-شوان محەمەد رۆژنامەنووس
79-بەهمەن ئەحمەد تۆفیق مامۆستای زانکۆ
80-رەعد رەفعەت مامۆستای زانکۆ
81-فەرمان رەشاد رۆژنامەنووس
82-سەهل سابیر پزیشک
83-رزگار عەلی چالاکوان
84-کامەران خدر چالاکوان
85-پەریون عەزیز چالاکوان
86-مەجید ساڵح نوسەر
87-ستران عەبدوڵا رۆژنامەنووس
88-سەنگەر رەسوڵ توێژەر
89-هەنگاو هاشم رۆژنامەنووس
90-باری ساڵح چالاکوان
91-سامان رەشاد رۆژنامەنووس
92-ئاری ئازاد چالاکوان
93-شوان هەرکی رۆژنامەنووس
94-دڵێر محەمەد تاهیر شانۆکار
95-دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس
96-ئازاد عوسمان رۆژنامەنووس
97-عومەر عەبدولکەریم رۆژنامەنووس
98-ئاراز محەمەد رۆژنامەنووس
99-بەمۆ شێخانی رۆژنامەنووس
100-بێستون باجەلان رۆژنامەنووس
101-ئاری عوسمان پارێزەر
102-شاخەوان عەبدوڵا مامۆستای زانکۆ
103-خەبات رەشید مافپەروەر
104-رۆفان سەروەت چالاکوان
105-زانیار جەوهەر رۆژنامەنووس
106-سۆران عەلی چالاکوان
107-سەردار محەمەد رۆژنامەنووس