کەمێکی تر هێرشی سووپای تورکیاو هێزە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات

میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مێکی تر سووپای تورکیاو هێزە هاوپەیمانە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە سنوری ئەو ولآتە دەپەڕنەوە بۆ ناو سنوری سوریا و هێرشی ئەو ولآتە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات.

 

ئەو هێرشە دوای ئەوە دێت کە جارێکی دی دۆناڵد ترامپ هێزەکانی لەسەر سنوری نێوان رۆژئاواو تورکیا کشاندەوەو بڕیاریشی داوە هێزەکانی کە ٢٠٠٠ چەدار دەخەمڵێنرێت لە سوریا بکشێنێتەوەو بەمەش دەستی تورکیای کردەوە بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان کە بەدرێژایی ٨ ساڵە بە ئارامترین ناوچەی سوریا دادەنرێت.

 

ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن پێشبینی دەکرێت شەڕڤانانی هەسەدە شەڕێکی قورس لەگەڵ تورکیا و هاوپەیمانییە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا ئەنجام بدەن.

 

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کە کۆنترۆڵی ئەو بەشەی ئاسمانی سوریایان لەژێر دەستدایە، بڕیاریان داوە رێگا نەدەن بە فڕۆکەکانی تورکیا ئەو ناوچەیە بەکاربهێنن، هەرچەندە ئەمە ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم فڕۆکە پێشکەوتووەکانی تورکیا کە لەلایەن ئەمەریکاوە پێی فرۆشراوەو لە دوریەکی زۆرە دەتوانیت بۆردومانی ئامانجەکانی بکات. 

 



AM:07:58:09/10/2019