منداڵیک لە پڕۆژەیەکی ئاوی کشتووکاڵیدا خنکا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئاوی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵیدا خنکا".

لە ڕاگەیەندراوێکدا موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو لەگوندی شێخ لەنگەری سەر بە شارەدێی کوڵەجۆ، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی (ئەیوب شاکر مەحمود)  لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٣یە  لە ئاوی پرۆژەیەکی کشتوکاڵیدا خنکا. 

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن و غەواسی گەرمیان دەستیان بەگەڕان بۆ تەرمەکە کردوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە هۆکارو چۆنییەتی خنکانی مێردمنداڵەکە دەکات.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەشڵیت: لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٨ گەنجێک کە هاوڕێی ناوبراوبوە و لەکاتی روداوەکە لەگەڵی بووە بەندکراوە. 








AM:08:44:09/10/2019