هەسەدە: دژی هێرشەکانی تورکیا دەوەستین



ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکی فەڕمیدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند"  دەوڵەتی تورکیا هێرش بۆ سەر دەسکەوتەکانمان دەکات، ئێمەش بەگیان و رۆح بەرگری لە ناوچەکانمان دەکەین".

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەڵێت" بەڵگەی زۆرمان هەیە کە تورکیا پشتگیری لە داعش دەکات، تورکیا دەیەوێت خاکی کوردان لەناوبەرێت". 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵیت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرەو ڕووی هێراشەکانی تورکیا بوەستێتەوە، ئێمە بە گیان بەڕۆح پارێزگاری لە ناوچەکەمان دەکەین و بەهەموو توانامانەوە بەرگری دەکەین و دژی هێرشەکانی توورکیا بۆسەر سووریا دەوەستینەوە. 
 


AM:10:58:09/10/2019