حەسەن ڕۆحانی: ئەمریکییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕۆنە دەرەوە



ئەمڕۆ چوارشەمە ٩ی تشرینی یەکەم حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات کە ئەمریکییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بچنە دەرەوە.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا ڕۆحانی دەشڵێت: دەبێت دەرفەتی گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ ئەو ناوچەیە بڕەخسێنرێت و ئەمریکییەکان لەو ناوچەیە بچنە دەرەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە: دەبێت ڕێگەو شێوازی دروست بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بڕەخسێنرێت، هاوکات تورکیا مافی خۆیەتی نیگەران بێت لە دۆخی سنوری باشووری وڵاتەکەی.  
 


PM:12:44:09/10/2019