هەسەدە داوای ناوچەی دژە فڕین دەکات

هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی سوریا ناوچەیەكی دژە فڕین دروست بكرێت.

هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند: لە پێناوی پاراستنی خەڵكی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەر كارەساتێكی مرۆیی چاوەڕوانكراو، داوا لە كۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی دەكەین ناوچەی دژە فڕین جێبەجێبكات، هەروەكو چۆن لە رابردوو بۆ خەڵكی عێراق دانرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکی فەڕمیدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند"  دەوڵەتی تورکیا هێرش بۆ سەر دەسکەوتەکانمان دەکات، ئێمەش بەگیان و رۆح بەرگری لە ناوچەکانمان دەکەین".




PM:01:49:09/10/2019