گراهام توركیا لە بەزاندنی هێڵی سور ئاگادار دەكاتەوە

لیندسی گراهام، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئەندامی سەر بە پارتی كۆماری و یەكێك‌ لە سیاسەتمەدارە ناودارەكانی واشنتن، پەیامێكی ئاراستەی توركیا كرد و وتی " لەسەرت پێویستە هێڵی سور نەبەزێنی".

لە نویتێكدا لیندسی گراهام نووسیویەتی"بۆ حكومەتی توركیا، گڵۆپی سەوزت بۆ هەڵنەكراوە تا بچیتە باكووری سووریا".

گراهام نووسیویەتی "لە كۆنگرێس لە هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی بەرهەڵستكارییەكی زۆر هەیە. پێویستە ئەوە وەك هێڵی سوور ببینی و لەسەرت پێویستە ئەو هێڵە نەبەزێنی".

ئەم تویتەی گراهام لە كاتێكدایە، سوپای توركیا ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان تەواوكردووە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێكی كارەساتبار لە ئارادایە.
 


PM:02:38:09/10/2019