تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی دژ بە کورد بەناوی "کانی ئاشتی" دەستپێکرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند "ئامانجمانە رارەوی تیرۆر کە هەوڵ دەدرێت لە باشووری سنوورەکەماندا دروست بکرێت، لەناوبەرین و ئاشتی خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە بهێنین".

وتیشی''لە رێی ئۆپەراسیۆنی 'کانی ئاشتی'یەوە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەپارێزرێت و تەواوی گەلی ناوچەکە لە چنگی تیرۆر رزگار دەکەین''.

ئەردۆغان دەشڵێت ''لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە لەو ناوچە ئارامەی دروستی دەکەین تیایدا پەنابەرانی سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە گرێ سپی بۆمباران کرد.

PM:05:12:09/10/2019