وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مریكای له‌ هێرش بۆ سەر شەڕڤانان ئاگادار کردەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرد، بۆ ئاگادار کردنەوەی هێرشه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانان له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ "دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ده‌ستكردن به‌ هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر شه‌ڕڤانانی كورد له‌ سوریا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كردووه‌، تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هێرشه‌كه‌ بێت".

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا دەستپێكردنی هێرشی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن توركیاوە بەناوی " كانی ئاشتی" دەستیپێكردوە و ئیدارەی رۆژهەڵاتی باكوری سوریا دەكاتە ئامانج٫، هاوکات بەپێی زانیارییەكان فڕۆكەكانی توركیا سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكەن و  تۆپخانەکانیش ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان بۆردوومانكردوە.


 


PM:05:21:09/10/2019