پێش کلاسیکۆ هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە
پێش یاری کلاسیکۆی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، کە لە ٢٦-١٠- ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت، یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشی پێدەگات و عوسمان دیمبلی لە دەست دەدات.
عوسمان دیمبلی بەهۆی جنێودان بە ناوبژیوانی یاری یانەکەی دژی سیڤییا، کارتی سووری وەرگرت و ئەمڕۆ سزا درا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ ماوەی ٢ یاری ئەو یاریزانەی راگرتووەو ناتوانێت ئامادەی هەردو یاری ئیبار و ریاڵ مەدرید ببێت لە هەفتەی نۆیەم و دەیەم.
PM:06:18:09/10/2019