لەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، فەرەنسا و بەریتانیا داوای کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن

دوای دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەمودەست ئەم هێرشە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتیەکانەوە مەحکوم کرا، هەر لەو بوارەدا فەرەنساو بەریتانیا داوا کۆبوونەوەی نائاسایی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.

 

هەروەها وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، رایگەیاند" یەکێتی ئەوروپا بەیاننامەیەک دژی لەشکرکێشی تورکیا پاش کەمێکی تر دەردەکات".

 

پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ بە فەرمانی تەیب ئۆردوغان هێرشی ئاسمان و تۆپباران بۆ سەر رۆژئاوای دەستپێکردنی هێرشی راگەیاند.



PM:06:38:09/10/2019