راهێنەری نوێی ئەیسی میلان بناسە

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا رۆژی سێشەممە راهێنەری یانەکەی جیامپاولۆی لە پۆستەکەی دوورخستەوەو دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێڕ راهێنەرێکی لە شوێنی دانا.

یانەی ئەیسی میلان ئەمڕۆ چوارشەممە ستیفانۆ پیۆلی لە شوێنی  جیامپاولۆ دیاری کردو ئەو راهێنەرە لە داهاتوودا راهێنەری ئەیسی میلان دەبێت.

پیۆلی گرێبەستی تامانگی شەشی ساڵی ٢٠٢١ دەبێت و یانەکە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی پێ دەدات، بەڵام ئەگەر ئەنجامەکانی باش بوو، یانەکە لە وەرزی داهاتوو گەیشتە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەوا پارەی زیاتری وەکو پاداشت پێدەدرێت.

میلان لە ٧ هەفتەی خولی ئیتاڵیا تەنها ٩ خاڵی هەیەو ٤ یاری دۆڕاوە.

 


PM:11:25:09/10/2019