ڤیدیۆ:یاری ئەرجەنتین و ئەڵمانیا بە یەکسانی کۆتایی هات


لە یارییەکی دۆستانەدا هەردو هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو ئەرجەنتین رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یاریەکە ٢-٢ تەواو بوو.
یاریەکە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراو هەرچەندە ئەڵمانیا لە گێمی یەکەم بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی دوو گۆڵ لە لایەن گنابری و  هاڤارتز بکات، بەڵام لە گێمی دووەم ئەرجەنتین باشتر بینراو توانی لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو بێت.
ئەرجەنتین توانی دوو گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن ئەلاریۆو ئۆکامپۆس بکات و یاریەکە ٢-٢ کۆتایی پێبێنێت.


PM:11:48:09/10/2019