ووردەکاری لێکتێگەشتنی ترەمپ و ئەردۆغان ئاشکرادەبێت
راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئامانج و جۆری ئۆپراسیۆنی سه‌ر باكووری سووریا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و دەشڵێت "سه‌رۆك تره‌مپ به دیاریكراوی نازانێ له هه‌ندێك له تویته‌كانیدا چی ده‌وێت".
گوڵنار ئیبت، راوێژكاری ئه‌ردۆغان به كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگەیاندووە "هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه چییه و چۆن ده‌بێت لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بووه، رۆژی 13/11/2019 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له واشنتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاریی زیاتر كۆده‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی به وردی باس ده‌كرێت، په‌یوه‌سته به به‌رپرسیاریەتی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌كدارانی داعش، توركیاش له‌و رووه‌وه بۆچوونی له ئه‌مه‌ریكا نزیكه".
راوێژكاری ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها دەڵێت، توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن داعشه بیانیییه‌كان له ئه‌ورپاوه هاتوون و ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان، له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆچوونمان یه‌كه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌كانی تره‌مپ ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت "سه‌رۆك تره‌مپ به دیاریكراوی نازانێ له هه‌ندێك له تویته‌كانیدا چی ده‌وێت، به‌ڵام پێموایه نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت بزانێت سنووری ئۆپراسیۆنه‌كه چه‌نده و سه‌رنجی ئۆپراسیۆنه‌كه له‌سه‌ر چییه، هه‌ر چه‌نده له چه‌ند لێدوانێكدا پاڵپشتیی توركیا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی قسه‌كانیشی سیاسیانه‌ن و ئاراسته‌ن بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا".
AM:10:18:10/10/2019