خشتەی نوێی موچە ڕاگەیەندرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەردەوامە لە دابەشکردنی موچە و ئەمڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانه‌وه دەست "سپی" کەوتووە ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، مووچەی مانگی حه‌وتی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان ڕۆژی دووشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
لە ڕۆژى سێشه‌ممه‌وه، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حه‌وت کردووە و تا ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە دراوە.
PM:12:39:10/10/2019