ترەمپ دووبارە هەڕەشە لە تورکیا دەکات
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، توركیا ده‌مێكه پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد داده‌نێت و دەشڵێت هیچ سه‌ربازێكیان له ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دۆناڵد تره‌مپ لە تویتەکەیدا رایگه‌یاندووه، هه‌وڵده‌دات كۆتایی به جه‌نگه بێكۆتاكان بهێنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا گفتوگۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت ده‌یان هه‌زار سه‌رباز بنێرینه ناوچه‌كه".
جەختیش له‌وه ده‌كاته‌وه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، هه‌ندێك ده‌ڵێن له ده‌ره‌وه‌ی ململانێكه بوه‌سته و با كورد خۆی شه‌ڕی خۆی بكات "به هاوكاری دارایی ئێمه"، ده‌شڵێت: "گورزی به‌هێزی دارایی له توركیا ده‌وه‌شێنین و سزای ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی رێساكان نه‌جووڵێته‌وه، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌م".
PM:04:55:10/10/2019