وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مستەفا بالی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێزەکانی تورکیاو هێزە ئیسلامییەکان چوونەتە ناو چەند گوندێکی رۆژهەلآت و رۆژئاوای سەری کانێ، بەلآم شەڕ تا ئێستا لەناوگوندەکاندا هەیە.
مستەفا بالی بە تەلەفزیۆنی " ئەلعەربیە حەدسی " راگەیاند" ئەم شەڕە جیاوازە لە شەڕی عفرین، هەروەها ئاسان نابێت بۆ سووپای تورکیاو هێزە ئیسلامە ئیخوانییەکانی هاویەیمانی تورکیا کە شارەکانی سەری کانێ و گرێ سپی داگیربکات".
وتەبێژەکەی هەسەدە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاسان نابێت بۆ تورکیا و هێزە ئیسلامییە ئیخوانییەکان شاری سەری کانێ و گرێ سپی بگیرێت و، دەڵێت" هەسەدە خبرەی هەیەو، مانۆری هەیەو چەند ساڵە شەڕ دەکات و دەزانێت چی دەکات و پلانی چییە".
ئەوە لە کاتكێکدایە کە هەندێ ناوەندی هەواڵی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شەڕی نزیکبۆتەوە لە ناوچەی پیشەسازی سەری کانێ. تا ئێستا هەسەدە لەو بارەیەوە هیچی رانەگەیاندووە.