لەرۆژئاوا ٥٠ هاوڵاتی شەهید و ٦٠ هەزاریش ئاوارەبوون

رۆژێک بەسەر لەشکرکێشی تورکیادا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان تێپەڕی، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە ٥٠ کەس و، ژمارەی ئاوارەکان گەیشتۆتە ٦٠ هەزار کەس.

 
رێکخراوی " هەیڤێ سوور " کە رێکخراوێکی کوردیەو گرنگی بە مافی مرۆڤ و ئاوارەکان دەدات ئەمشەو ١٠ ی تشرینی یەکەم رایەگەیاند ٥٠ هاوڵاتی لە رۆژی یەکەمی لەشکرکێشیدا کوژراون.

 
هەروەها لەلایەکی دیەوە روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند" لە رۆژی یەکەمی لەشکرکێشی سووریا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات زیاتر لە ٦٠ هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون.

 




AM:12:07:11/10/2019