ترامپ سێ بژاردە بۆ چارەسەری دۆخی ڕۆژئاوا دەخاتەڕوو
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین توویتی خۆیدا لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان سێ بژاردە دەخاتەڕوو دەڵێت "یەکێک لەم سێ بژاردەیەمان هەیە"
ترامپ لە توویتەکەیدا نووسیویەتی"ئێمه خه‌لافه‌تی داعشمان ١٠٠% تێك‌شكاند و ئێستاش هیچ سه‌ربازێكمان نییه له‌و ناوچه‌یەی کە له ژێر هێرشی توركیا دایه له سووریا، ئێمه كاری خۆمان به باشی ئه‌نجامدا، ئێستا توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد كه بۆ ماوه‌ی ٢٠٠ ساڵه شه‌ڕیانه".
سەرۆکی ئەمەریکا سێ بژاردەی خستووتەڕوو سەبارەت بە دۆخەکە و نووسیویەتی"ئێمه یه‌كێك له‌م سێ بژارده‌مان هه‌یه: هێز بنێرین و شه‌ڕه‌كه به شێوه‌ی سه‌ربازی ببه‌ینه‌وه؛ له ڕێگه‌ی گه‌مارۆوه سزای ئابووری توركیا بده‌ین؛ یانیش نێوه‌ندگیری بكه‌ین له نێوان توركیا و كورده‌كان".
AM:08:48:11/10/2019