ترامپ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی گفتوگۆ دەدات
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کە شەوی ڕابردوو سێ بژاردەی خستبووەڕوو بۆ چارەسەری دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بژاردەی سێیەم هەڵدەبژێرێت.
میدیا ئەمریکیەکان بڵاویانکردەوە ترامپ بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەنێوان کورد و تورک ئەو ئەرکەشی بە وەزارەتی دەرەوە سپاردووە.
میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە ترامپ بیرکردنەوەی وایە ئەم دوو گەلە دەمێکە شەڕ دەکەن و دەبێت کۆتایی بەم شەڕە بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا سێ بژاردەی خستووتەڕوو سەبارەت بە دۆخەکە و نووسیویەتی"ئێمه یهكێك لهم سێ بژاردهمان ههیه: هێز بنێرین و شهڕهكه به شێوهی سهربازی ببهینهوه؛ له ڕێگهی گهمارۆوه سزای ئابووری توركیا بدهین؛ یانیش نێوهندگیری بكهین له نێوان توركیا و كوردهكان".
AM:09:11:11/10/2019