ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆستى ئه‌مریكیى له وتارێكیدا ڕه‌خنه‌ى توند له سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵێت" شه‌رمه بۆ سته‌مكارێكى وه‌ک ئه‌ردۆگان جارێكى تر په‌نابه‌ران وه‌كو كارتێك به‌كارده‌هێنیت، هه‌ره‌وه‌ها شه‌رمیشه بۆ سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا مه‌رجى سته‌مكارێكى وه‌ك ئه‌ردۆگانیان له‌و باره‌وه قبووڵکرد".
هاوکات ڕۆژنامەکە نوسیوێتی: تا ئه‌ردۆگان سنوره‌كان بپارێزێت به‌ڕوى په‌نابه‌راندا سه‌ركرده‌كانى ئه‌و یه‌كێتییه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه ڕوبه‌ڕوى سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه.
ئەو وتارەى نیویۆرک پۆست لەلایەن دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەکەوە نوسراوە، ڕه‌خنە له وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵێت، له‌برى ئه‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆیان تۆكمه بكه‌ن، به به‌رتیل پێدان ئه‌ردۆگانیان گه‌وره كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له په‌نابه‌ران بگرێت.