داعشەکانی کامپی هۆل دەستیان بەگێرەشێوێنی و کاری تێکدەرانە کردووە
بە پێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاو کراوەتەوە، ژن و منداڵانی چەتەکانی داعش لە کامپی هۆل لە ڕۆژئاوا، دەیانەوێت هەلی سەرقاڵبوونی هێزەکانی سوریا دیموکرات بە بەرپەرچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بقۆزنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە گێرەشێوێنی و کاری تێکدەرانە کردووە و چەند کەسێکیشیان هەوڵی هەڵاتنیانداوە.
هاوکات لە ئاژانسی هەواڵی هاوار ئەوەشخراوەتەڕوو: کەسوکاری چەتەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیان بەو کارە تێکدەرانەیە کردووە، بەڵام لە دوێنێ ئێوارەوە ئامادەکاریی بۆ دەکەن.
کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان هەزاران ژن و منداڵی چەتەکانی داعش لەخۆدەگرێت، کە بە مەترسیدارترین کامپ لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.
PM:02:17:11/10/2019