خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا



بەگوێرەی خشتەی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دابەشدەکرێت.

هاوکات هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

لەڕۆژی دووشەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیەوە تەنیا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکان و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشکراوە. 
 


PM:03:06:11/10/2019