هاوشێوەکەی سەدام حسێن سزای لە سێدارەدانی بۆدەرچوو



ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو دادگای ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەنابەرێکی ئودنیدا سەپاند کە بە هاوشێوەی سەدام حسێن ناسراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "شارلوت ئۆبزرفر" ئەو پیاوە کەناوی عەلی مەحمودە، بەهۆی ئەوەی کچەکەی ئاینی خۆی گۆڕیوە بۆ مەسیحی و هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی مەسحی کردووە، بەهۆیەوە کچەکەی و زاواکەی و هاوڕێیەکی کچەکەشی کوشتووە کە هانی داوە بۆ ئەو هاوسەرگیرییە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ڕووداوەکە ساڵی ٢٠١٢ ڕوویداوە و دوای چەندین دانیشتن دواجار دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر هاوشێوەکەی سەدامدا سەپاند. 
 


PM:06:00:11/10/2019