ئۆبامیانگ و کلۆپ باشترین بوون


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی باشترینەکانی مانگی رابردووی خولەکەی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا هەریەکە لە کلۆپ و ئۆبامیانگ باشترین بوون.

لەسەر ئاستی یاریزان، ئۆبامیانگی گابۆنی و یاریزانی یانەی ئارسناڵ، توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی نۆ بباتەوەو پێش رکابەرەکانی بکەوێت.
کە ئەمە دووەمجارە ئەم یاریزانە بەدەستی دەهێنێت.

خەڵاتی دووەم بۆ یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بوو کە گشت یاریەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی لە خولی ئینگلتەرا براوە بووەو یەکێتیەکەش خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی نۆی پێداو پێش ١٩ راهێنەرەکەی تر کەوت.


PM:06:38:11/10/2019