ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کۆبووەوە
ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى کۆبووەوە و بڕیاری پێکهێنانى لیژنەیەکیدا، تا لەماوەى پێنج ڕۆژدا لێکۆڵینەوە بکات لە کوژرانى خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى عادل عەبدولمەهدى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لەکۆوبونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و ئەندامێتى لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانى خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنیەکان و هێرشکردنە سەر شوێنە گشتیییەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن و سزادانى کەمتەرخەمان، لەماوەى پێنج ڕۆژدا لە بەروارى ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩".
هاوکات ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق جەختیشیکردەوە: کە سنورەکانى عێراق و سوریا دەپارێزن و وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانیشى ڕاسپاردووە بۆ دروستکردنى کەمپێک کە دانیشتوانى کەمپى هۆلى سوریا لەخۆ بگرێت.
PM:10:32:11/10/2019