نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو ڕوداوێکی هاتوچۆ لە پێنجوێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون".
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو: ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ناحیەی گەرمک – پێنجوێن لە نزیک پردی تاتان لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری میک زەمینی و پیکابێکدا ڕویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە و لایەنی پەیوەندیداریش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ڕووداوەکە کردووە.
.