فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی نەخۆشخانەی رۆژ لە ناوەندی سەرێ کانی دەکەن


بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی نەخۆشخانەی رۆژ لە ناوەندی سەرێ کانی دەکەن، کە بریندارەکانی سێ رۆژی رابردوی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیای تیادا چارەسەر دەکران.

رێكخراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە كە بەهۆی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ ناوچە كوردنشینەكانی باكوری سوریا، چاوەڕێ دەكرێت كارەساتی مرۆیی گەورە بخوڵقێت.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، کە نزیکی ٥٠ کەس شەهید بوون، لەکاتێکدا ناڕەزایەتییە جیهانییەکان سات باسات ڕوو لە هەڵکشان دەکات.


PM:01:55:12/10/2019