بەرپرسێکی مانگی سووری کورد ژمارەی شەهید و بریندارانی مەدەنی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
ئەندامی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ شەممە ١٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ڕایگەیاند" تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەهۆی هێرشی سوپای تورکیاوە، ٣٠ هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون".
دڵگەش عیسا، ئەندامی مانگی سووری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی هێرشەکەوە، نزیکەی ٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.
هاوکات ئەندامەکەی ئەنجومەنی مانگی سووری کورد ئەوەشی خستەڕوو: کە بنکەیەکی رێکخراوەکەیان لە گوندی ساڵحییە لە شارۆچکەی سەرێ کانی لەلایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە تۆپباران کراوە و ئەمبوڵانسەکانی مانگی سووری کورد تێک چوون.
رۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.
PM:02:06:12/10/2019