سەرۆکی حزبێکی کوردیی سووریا شەهید کرا



بەپێی زانیارییەکان کەدەست "سپی" کەوتووە، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم هەڤرین خەلەف، ژنە سەرۆکی پارتی موستەقبەلی سووریا، لە ڕێگەی نێوان شاری قامیشلۆ و ڕەققە، هێرشی کرایە سەر و شەهید کرا. 

هەندێک لە زانیارییەکان باس لە بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەکەن، بەڵام میدیای پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە کە هەڤرین خەلەف لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش شەهید کراوە. 

هەر بەپێی زانیارییاکان، هەڤرین خەلەف، وەک سەرۆکی پارتی موستەقبەلی سووریا، دوێنێ هەینی ڕاگەیاندراوێکی لە دژی هێرشەکەی تورکیا بڵاو کردبووەوە
تێیدا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان بە پیلانگێڕی و داگیرکاری ناو بردبوو، هاوکات بە هۆکاری هەڵگیرساندنی فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی سووریا لە قەڵەمی دابوو. 

رۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد. 




PM:02:23:12/10/2019