پەکەکە جەخت لە پشتگیرییکردنى ڕۆژئاواى کوردستان دەکاتەوە




بەرپرسێکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" ڕایگەیاند" پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین و ئەگەر پێویست بکات بڕیار لەسەر ناردنى هێز دەدەن بۆ پشتیوانیکردنى شەڕڤانان و بەرەنگاربوونەوەى هێرشەکانى تورکیا".

بەرپرسێکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" ڕایدەگەیەنێت: ئێمە پێمانوانییە کە هێرشی تورکیا تەنها بۆ سەر ڕۆژئاوا بێت، بەڵکو ئەو هێرشانە بۆسەر هەموو کوردێکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دژی دۆزی کوردە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو: بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوا دەکەین و ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەک کە ئەوان پێویستییان بێت. 

هەروەها دوێنێش موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند" پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین، پێویستە گەلەکەمان بە ڕۆحی کۆبانێ و ئەزموونی عەفرین لەگەڵ شەڕڤانان بە هێزی خۆیان بەرخۆدان بکەن". 
 


PM:03:47:12/10/2019