گرینگترین سوودەکانی خوێن بەخشین

خوێن بەخشین یەکێکە لە کارە گرینگەکان کە رۆژانە ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار دەکات بەتایبەت ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی "سالاسیما" بوون، لەبەر ئەمە پزیشکان چەندان توێژینەوەیان ئەنجام داوە بۆ خوێن بەخشین و دەرکەوتووە ئەم کارە زۆر بەسوودە بۆ جەستە. 

پزیشکان ئەوەیشیان ڕوون کردووەتەوە کە پێویستە ئەو کەسەی خوێن دەبەخشێت هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبێت و جگەرەکێش نەبی و پێشوتر تووشی نەخۆشی شەکرە نەبووبێت و هیچ تاتۆیەکی لەسەر جەستەی نەبێت، ئەمەیش لە مەرجە سەرەکییەکانی خوێن بەخشینە. 

پزیشکان زیاتر لەبارەی سوودەکانی خوێن بەخشینەوە وتوویانە، یەکێک لە گرینگترین سوودەکانی خوێن بەخشین ئەوەیە کە بە تەواوەتی پارێزراو دەبیت لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەتایبەت نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بەخشینی مادەی ئاسن و چوونە دەرەوەی ئەو مادەیە لە جەستەدا کە وا دەکات مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لەسەرت نەمێنێت. 

 


PM:04:25:12/10/2019