ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بەتورکیا ڕاگرت
بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی ئه‌ڵمانیا ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توركیا ڕاگرت.
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند" ئه‌م بڕیاره هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه كه ده‌كرێ توركیا له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌كاری بێنێت".
هاوکات هایكۆ ماس جەختیشیکردەوە: كه له‌مڕۆوه هیچ هه‌نارده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ توركیا ڕێگەپێدان له حكوومه‌ت وه‌رناگرێت.
هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی 9ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانییه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
PM:05:14:12/10/2019