یاریدەدەری سەرۆک کۆماری روسیا: داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن و بەباشی هەنگاوی داهاتوویان هەڵبگرن



ئەمڕۆ شەممە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری روسیا رایگەیاند" بە رەچاوکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە تورکیا لەرۆژئاڤای کوردستان ئەنجامیداوە، ئێمە بەپێویستی دەزانین هەمو لایەنەکان خۆیان کۆبکەنەوە، بەوریاییەوە هەنگاوی داهاتویان هەڵبگرن، تاکو رێوشوێنە سیاسیەکانی کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە دەگیردرێتە بەر زیانیان پێ نەگەیەنێت".

یوری ئەوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت: نابێت هاوڵاتیانی مەدەنی بەهیچ شێوەیەک لە ئەم ئۆپەراسیۆنەی تورکیاوە لەباکوری سوریا ئازار ببینن، پێویستە سەقامگیری ئاسایش لەو ناوچانەدا مسۆگەر بکرێت، بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی هەموو نەژاد و لایەنەکانی لە سوریا، پێویستە رێز لەیەکپارچەی خاکی سوریا و ئاسایشی هەرێمەکانی و رێز لەدەسەڵاتەکەی بگیرێت.

ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە ناوچەکانی سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای دژایەتیی ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیهان، تورکیا سوورە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە. 







PM:05:59:12/10/2019