ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتە سەرهێڵ
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند" پێویسته ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری وردی رووداوه‌كان بكه‌ن و له خێراترین كاتدا هه‌نگاوی پێویست ئه‌نجام بده‌ن".
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لەواڵی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تیوتەر" دەڵێت" ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووری عیراق له‌گه‌ڵ سوریا رووده‌دات له ده‌ره‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا كه گروپه چه‌كداره‌كان تیایدا به‌شدارن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و راسته‌وخۆیه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق".
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حەق لە نوسینەکەیدا دەشڵێت: پێویسته ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری وردی رووداوه‌كان بكه‌ن و له خێراترین كاتدا هه‌نگاوی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە ناوچەکانی سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای دژایەتیی ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیهان، تورکیا سوورە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە.
PM:06:55:12/10/2019