لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لەو پەیجانەی تایبەتن بە گرووپە ئیسلامییە چەتەکان، ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر سەری کانێ کە هیچیان جیاواز نییە لە چەکدارانی داعش لەشکل و چڵکنی و ریشیاندا، هاوکات زۆربەیان جگەرەیەکیان بەدەمەوەیەو شەڕ دەکەن، ئەو دەستدرێژانەی دەیتەقێنن بەئاراستەی شەڕڤانانی هەسەدە، زۆر سەرپێی و بێ نیشانە دەستڕێژەکانیان دەکەن.